14وتار

فەرمانبەرەکە حەپەسا چۆن خانەنشینیم رەتکردۆتەوە!؟

6/29/2026 1:10:00 PM
شایان عەسكەریی

چوار ساڵی ڕێک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووم ٢٠١٨ تا ٢٠٢٢.

بەو موچەی کە وەرم دەگرت، بۆچی نەمتوانی ڤێللایەکی ئاسایی لە شوێنێکی ئاسایی ھەولێر بکڕم یا بە کرێ بیگرم؟ نەبە پارەی کاش نەبە قست ؟
بۆچی نەمتوانی سەیارەیەکی بەرزی مۆدێل تازەی گرانبەھا بکڕم؟

بۆچی نەبوومە خاوەنی زێڕوزیوێکی زۆر و ئەڵماس؟

دوای ڕەتکردنەوەی خانەنشینی پەرلەمان و دەست لەکارکێشانەوەم لە ئەندامێتی پەرلەمان، ڕۆژێک بە ئیشی خانەنشینی باوکم چومە یەکێک لە فەرمانگە حکومییەکان ، یەکێک لەفەرمانبەرە بەڕێزەکان ووتی: لەگەڵ خانەنشینیەکەی خۆت ھی باوکیشت وەرگرە.
ووتم: من خانەنشینیم ڕەت کردۆتەوە.

حەپەسا و پرسی: بۆ؟
ووتم: بۆیی بتوانم وەڵامی بەڕێزت و ھەموو ئەوانەش بدەمەوە کە چاوییان لەو خانە نشینیەیە.
ئیتر ئەو فەرمانبەرە بەڕێزە فایلەکەی باوکمی بەدەستەوە گرت تا مامەڵەکانی ڕایی بکات، پێش ئەو قسەو پرسیارە خۆم بەشێکم کردبوو.
ووتم: بەڕێزت عەزێت مەکێشە خەریکی ئیشی خۆت بە ، خۆم ھەمووی دەکەم.
ووتی: من ئەوە بۆ ھەموو کەس ناکەم.....

پرسیار و لێپرسینەوەی خوای گەورە ووردتر و بەسامترن....

ئەو ھەڵمەتی دەستگیرکردنەی لە بەغدا دەستی پێکردووە ئومێد بەخشە ، بەومەرجەی گەندەڵتر نەخرێتە 
جێگای گەندەڵە دەستگیرکراوەکان.

گەر ئەمریکا بھێڵێت بەشێک لە کوردە گەندەڵەکانیش بەر ئەو ھەڵمەتە دەکەون.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن