حه‌شدی شه‌عبی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزی ئاسمانی پێکهێنا
08:10 - 05/09/2019
"زەمەن"
حه‌شدی شه‌عبی بڕیاری دا به دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزی ئاسمانی و کەسێکیشی بۆ بەڕێوەبەردنی به‌وه‌كاله‌ت بۆ ده‌ستنیشان كرد.
به‌گوێره‌ی نوسروێک، کە واژۆی جه‌مال جه‌عفه‌ر ئال ئیبراهیم ناسراو به ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بەسەرەوەیە، و له رۆژی ٤ی ئه‌یلولی 2019 دەرچووە تیایدا فه‌رمانێكی ئیداری لە بارەی پێکهینانی هێزی ئاسمانی ده‌ركردووه.
له‌فه‌رمانه‌كه‌دا ئاماژە بەوەکراوە: "پاڵپشت به فه‌رمانی دیوانی ژماره 79ی ساڵی 2014 كه به‌نووسراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ئاڕاسته‌كان كراوه و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێماندراوه و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بڕیارماندا به پێكهێنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزی ئاسمانی".
هەر لەو فەرماندە، سه‌ڵاح مه‌هدی حه‌نتوشی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به وه‌كاله‌ت ده‌ستنیشان كراوە.