بەغداد بۆ هەرێم؛ نەوتی هەرێم لەو بڕە زیاترە کە ئامژەی پێ دەکەن
12:48 - 17/11/2026
زەمەن_هەواڵ
حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی ڕەشنووسی بودجە پێویستە هەرێم ڕۆژانە بڕی کەمتر لە ٤٤٥ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بکات، لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان پێی وایە بەرهەمهێنانی کەمترە لەو ڕێژەیە.
دەشڵێت: کە حکومەتی فیدراڵ زانیاری و ڕاپۆرتی لەسەر بەرهەمی زیاتری نەوت لە هەرێم هەیە، بەڵام گفتوگۆ و تێگەیشتنە هاوبەشەکان بەردەوامن تا داهاتی سەرچاوە سروشتییەکان بە تەواوی بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتیی