بەپەلە.. ئاستی ڕێژەی بێکاری لە سلێمانی ڕاگەیەندرا
02:42 - 12/11/2026
زەمەن_هەواڵ
بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی ڕایگەیاند: بەپێی دوایین ڕاپرسی، نزمترین ڕێژەی بێکاری لە سلێمانییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، شوان جەبار، بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی، ئاشکرایکرد، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کەمترین رێژەی بێکاری لە سلێمانییە.
دەشڵێت، بەهۆی پڕۆژە ستراتیژییەکانەوە ساڵ بە ساڵ رێژەی بێکاری لە سلێمانی روو لە دابەزین دەکات.