18 کوردستان

مووچە بەرزەكانیش بەشەخۆراكیان بۆ گەڕایەوە

12:27 - 10/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 پسوڵەی خۆراکی هەولێر، ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە لەبەر بەرزی مووچەکەیان بەشەخۆراکی مانگانەیان بڕدرابوو، دەڵێت؛ لەم مانگەوە بەشەخۆراکتان بۆ دەگەڕێتەوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسووڵەی هەولێر ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە مووچەکانیان لە سەروی ملیۆن و نیوێکە و بەشەخۆراکی مانگانەیان ڕاگیرابوو، لەم مانگەوە دەتوانن تەواوی بەشەخۆراکی ئەندامانی خێزانەکەیان خۆراک وەرگرن جگە لە سەرۆک خێزان لەبەر بەرزی مووچەکەی.

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: ئەو هاووڵاتیانەی لەسەرەتای ئەم ساڵەوە بەشە ئازووقەکانیان ڕاوەستابوو بەهۆی ئەوەی مووچەکانیان لەسەرووی (1،500,000)ە، بەتایبەتی ئەوانەی سەر بە پاسەوانی سنوور بوون و مووچەکانیان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە وەردەگرت لەم بەشە خۆراکەی ئەمجارە کەسەبەتەی حەوتەمە لەسەر لیستی مانگی 10 بەشێکی زۆریان ناویان گەڕاوەتەوە ئەندامانی خێزانەکە دەتوانن بەشە ئازووقەکانیان وەربگرن لەلای بریکارەکانیان، بەڵام سەرۆک خێزان وەرناگری لەبەر بەرزی مووچەکەی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن