زیاتر لە ٢١ ملیار پارەی دزراو گەڕێندرایەوە
02:09 - 01/11/2026
زەمەن_هەواڵ
دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ بڵاویکردەوە، بڕی ٢١ ملیار و ٤٢٤ ملیۆن دیناری عێراقییان لە تاوانێکی ساختەکاریی دارایی گەڕاندووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەم بڕە پارەیە لە دوو کۆمپانیا وەرگیراوەتەوە کە بەشێوازی ناڕەوا و ساختەکاری لە رێگەی ناردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵات، سوودیان لە جیاوازیی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار وەرگرتبوو.
راشیگەیاند، پرۆسەی گەڕاندنەوەی پارەکە بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی دادوەری یەکەمی دادگاکە ئەنجامدراوە، جەختیشیان کردەوە، رێکارە یاساییەکان دژی تەواوی ئەو کۆمپانیایانە بەردەوام دەبن کە بە هەمان شێوازی نایاسایی هەوڵی دەستکەوتنی قازانجی زۆر و زیانگەیاندن بە سامانی گشتی دەدەن.