عەلی زەیدی چۆن ئەحمەد شەرعی ناچارکرد بێتە فڕۆکەخانە بۆ پێشوازی؟
01:50 - 01/11/2026
زەمەن:-
ڕۆژی چوارشەممە عەلی زەیدی سەردانی سوریای کرد و شه‌رع به‌نیاز نه‌بوو بێت بۆ فڕۆكه‌خانه، خه‌ریك بوو سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌یدی بۆ سوریا هه‌ڵوه‌شێته‌وه"
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ی تسرینی دووەمی ٢٠٢٦، تۆڕی (الحرة) له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی ئاگادار له خشته‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی چوارشه‌ممه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ سوریا ڕایگەیاند: له‌دواین كاتژمێره‌كاندا، خه‌ریكی بوو سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ دیمه‌شق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
ئەمە لە کاتێکدابووە،لایه‌نی سوریا شه‌وی پێش سه‌ردانه‌كه، حكومه‌تی عێراقی ئاگاداركردووه له‌وه‌ی؛ به‌هۆكاری ئه‌منی ئه‌حمه‌د شه‌رعی سه‌رۆكی سوریا ناتوانێت له فڕۆكه‌خانه ئاماده‌بێت بۆ پێشوازیكردن له عه‌لی زه‌یدی.
هاوکات، به‌غداد وه‌ڵامی سوریای داوه‌ته‌وه كه عه‌لی زه‌یدی سه‌ردانی دیمه‌شق ناكات ئه‌گه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌رع له فڕۆكه‌خانه له‌پێشوازیدا نه‌بێت، مه‌رجی ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی سوریا پێشوازی لێ بكات.
لایه‌نی سوریا دواتر حكومه‌تی عێراقیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع ئاماده‌ی پێشوازیكردن له زه‌یدی ده‌بێت.