21 کوردستان

هێلکە پێویستە بە ٥ هەزارو ٢٥٠ دینار بفرۆشرێت

12:29 - 20/10/2026

زەمەن - هەواڵ

 

 بەهۆی لابردنی گومرگ لەسەر هاوردەكردنی مریشك و هێلكە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە، لە كێڵگەكانی بەرهەمهێنانی هێلكە لە هەرێمی كوردستان بەراورد بە پێش بڕیارەكەی حكوومەت نرخەكە دابەزیوە، بەڵام هێشتا لە ماركێتەكاندا تەبەقێك هێلكە لە نێوان 6000 بۆ 7500 دینارە.

 لەمبارەیەوە فیراس سدیق بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە: كارتۆنێك هێلكە پێش بڕیارەكەی حكوومەتی عێراق گەیشتە زیاتر لە 75 هەزار دینار، كە 12 تەبەقی تێدایە، تەبەقی بە كۆ شەش هەزار و 750 دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ كارتۆنێك بە 57 هەزار دینارە بە كۆ كە تەبەقی چوار هەزار و 750 دینار دەكات.

ئاماژەی بەوەش كرد، بەگوێرەی نرخی كۆ، ئەمڕۆ دەبێت لە ماركێتەكان تەبەقێك هێلكە پێنج هەزار و 250 دینار زیاتر نەبێت.

لەبارەی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخ لە ماركێتەكاندا گوتی: هەندێك شوێن دۆخەكە وەك دەرفەتێك دەقۆزنەوە بۆ زیادكردنی نرخ، هەندێك كاتیش خواست لەلایەن خەڵكەوە بە ناپێویست زیاد دەبێت، دەبێتە هۆكاری كەمبوونەوەی بەرهەم بۆ ماوەیەكی كورت نرخ بەرز دەبێتەوە، هەندێك ماركێتیش هێلكەی كۆنیان ماوە كە بە نرخی بەرز كڕیویانە و بەو نرخە دەیفرۆشنەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن