ئاگاداری.. ڕۆژانی هەینی و شەممەش دەوام دەکەن
03:01 - 15/10/2026
زەمەن_هەواڵ
تیمی پڕۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاند: بە مەبەستی پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا، فەرمانگەکانی کارەبا لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا دەوامی فەرمی دەبەن بەڕێوە.
بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێم ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی ٥٠٪ی کارەبای پێش پڕۆژەی ڕووناکی تەنها چوار ڕۆژی ماوە و ڕۆژی ١٨ی ١٠ کۆتا ڕۆژی داشکاندن دەبێت.