74 کوردستان

بەپەلە.. پارتی بەفەرمی کاندیدەکانی راگەیاند

03:27 - 15/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

فراکسیۆنی پارتی بە فەرمی ناوی کاندیدەکانی بۆ پرکردنەوەی پۆستەکانی کابینەی حکومەتی حەلی زەیدی بلاوکردەوە.

دەقی راگەیەندراو؛ 
راگەیەندراوێک لە ووتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
بڕیارە ئەمڕۆ ڕێککەوتی(١٥/١٠/٢٠٢٦) ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆ ببێتەوە، بۆ دەنگدان بۆ تەواو کردنی کابینەی حکومەتی بەڕێز عەلی زەیدی و پڕکردنەوە ئەو پۆستە وەزاریانەی کە تاوەکو ئێستا پڕنەکراونەتەوە. پارتی دیموکراتی کوردستان بەربژێرە فەرمییەکانی بۆ شایستەکانی لە حکوومەتەکەی زەیدی بەو شێوەیە دیاری کردوون:
-بۆ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێز، (د. فارس شێخ صديق بریفکانی) و بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن، بەڕێز، رێباز محمد عبداللە محمد( رێباز حەملان)ە.
د. دانەر عبدالغفار عەزیز
ووتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن