48 کوردستان

پارێزەرێکی لاهور شێخ جەنگی: بڕیارەكانی دادگای سلێمانی سیاسیە

01:19 - 15/10/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 پارێزەرێکی لاهور شێخ جەنگی دەڵێت: سەرلەبەری بڕیارەكانی دادگا لە دژی لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێكانی رەتدەكەینەوە.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، دادگایی کردنی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی دیکەی لالەزار بەڕێوەچوو، تێێدا لاهورجەنگی تاڵەبانی بە (٥) ساڵ و سێ مانگ و پۆڵاد جەنگی تاڵەبانی بە (٣) ساڵ و شەش مانگ حوکمدران، لەو بارەیەوە، دانا تەقێیەدین وتەبێژی دەستەی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند: بڕیارەكانی دادگای سلێمانی سیاسیە و بڕیارەكان لەدەرەوەی دادگا دراون. 

هاوکات، گیروانی دیکەی لالەزار بەمشێوەیە حکومدران؛

 ڕێبوار حامی حاجی غالی بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزادرا
ڕێبوار قودرەت، پێشەوا حەسەن، وڕێنوار زریان بە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردن سزادران
ئاراس حەمە عەلی، سەربەست مینا حەمە بە ساڵێک و شەش مانگ زیندانیکردن سزادران
ئەو پارێزەرە دەشڵێت: تۆمەتباران لە دادگای تاوانەكان دانیان بە تاواندا نەناوە، لە دادگای ئاسایشی دانیانپێدانا ناوە، لەژێر ئەشكەنجەدابووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن