67 کوردستان

یەكەم بەفری ئەمساڵ لە هەرێم

09:05 - 14/10/2026


زه‌مه‌ن - هه‌واڵ

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی  ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست لەڕۆژی پێنج شەممەوە تاوەکو ڕۆژی شەممە ناوبەناو ئەگەری بارانبارین هەیە لەپارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی باکووری سۆران ئەگەر هەیە لەو چەند ڕۆژە لەنێوان ( 10 تاوەکو 25 ملم ) باران بارێت و لە زنجیرە چیاکانی بەرزتر لە 2800 مەتر ئەگەری بەفربارینی کەم هەیە.

ڕاشیگەیاند، ئەم شەپۆلە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و کەرکوک و گەرمیان لاواز دەبێت و لەڕۆژی هەینی و شەممە ئەگەری بڕێکی کەم بارانی کورتخایەن هەیە لەگەڵ هەورەبروسکە.

ڕوونیشی كردەوە، ئەگەر هەیە لەنێوان ( 1 تاوەکو 3 ملم ) باران ببارێت و هەندێ ناوچەی گەرمیان تەنها دڵۆپە باران دەبێت.

دەشڵێت: لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرمی چەند پلەیەک دادەبەزن.شش

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن