97 کوردستان

بڕی پێنج هەزار دینار بۆهاوەڵی نەخۆش وەردەگیرێت

04:23 - 23/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری لەسەر پێشنیاری وەرگرتنی پارە لە هاوەڵی زیادەی نەخۆش ڕایدەگەیەنێت، كە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشخانە و باشتر خزمەتکردنی پزیشکان و کارمەندانە. 
د.نور جیهان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕایگەیاندووە، بابەتی وەرگرتنی پارە لە هاوەڵی زیادەی نەخۆش هێشتا پێشنیارە كراوە لە كوردستان، بەڵام لە بەغدا و كەركوك و ئەو ناوچانە جێبەجێ‌ دەكرێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر نەخۆش بەڕاستی پێویستی بە زیاتر لە هاوەڵێك بێت دووان ئەوا ڕێگەی پێ‌ دەدرێت تەنانەت تاكو سێ‌ هاوەڵیش، بەڵام ئەگەر پێویستی نەبێت ئەوا نابێت لە هاوەڵێك زیاتری لەگەڵ بێت.
ئاشكراشی كرد، دامان ناوە بڕی 5 هەزار دینار وەربگیرێت بۆ هاوەڵی زیادەی نەخۆش، كە پێویستی نییە و لەگەڵی دەبێت

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن