79 کوردستان

لەلایەن هاوسەری پێشویەوە بە چەقۆ کوژرا

11:33 - 23/08/2026

زەمەن _ هەواڵ

 

 لە شاری سنە ژنێک بە ناوی ئاتووسا جەعفەری، لەلایەن هاوسەری پێشوویدا درایە بەر چەقۆ و بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاتووسا جەعفەری چەند ساڵێک پێشتر بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لە هاوسەرەکەی جیا ببووەوە و لەگەڵ دایکیدا دەژیا. سەرەڕای جیاوبوونەوەیان، لەلایەن هاوسەری پێشوویدا بەردەوام ڕووبەڕووی هەڕەشە و ئازار ببوەوە.

تاوانبارەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتووە .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن