وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم زۆر جێی گومانه
02:09 - 18/08/2026
زەمەن – هەواڵ
شەوی رابردوو ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی، له‌باره‌ی هێرشه
درۆنییه‌كه‌ی سه‌ر نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، ئیدانه‌ی
هێرشه‌كه‌ی كرد‌و وتی "پێشهاتێکی زۆر جێی گومانه" و "پێویستە بە هۆشیاری
و وردییه‌وه" لێی بڕوانرێت.
به‌قایی جه‌ختی
له په‌رۆشی ئێران كردۆته‌وه "بۆ بۆ پاراستن و بەهێزکردنی پەیوەندییە دۆستانه‌كانی
لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق" و وتوشیه‌تی، پێویسته له هه‌مو روییه‌كه‌وه
هۆشیاربن بۆ "پوچەڵکردنەوەی پیلانە شومەکانی دوژمنانی هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق
کە ئامانجیان زیانگەیاندنە بە پەیوەندییە برایانه‌كانی هەردو گه‌ل."
بەگوێرەی دژە تیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی
رۆژی دووشەممە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە "لە سنووری ئێرانەوە" ئاراستە
کرابوون، نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی
حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنیان لە پیرمام لە پارێزگای هەولێر کردە
ئامانج.
عەلی زەیدی شەوی دووشەممە بڕیاریدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە
لەسەر رووداوەکە پێکبهێنرێت و شوێنی هێرشەکە و ئەنجامدەرانی بۆ رای گشتی ئاشکرا
بکرێن.