48 کوردستان

هەژماری من: هەتا نامەتان بۆ نەنێرین مەچن بۆ ئەی تی ئێمەکان

12:45 - 18/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 تیمی هەژماری من، مووچەخۆران ئاگادار دەكاتەوە تا نامەیان بۆ نەچێت سەردانی ئامێرەكانی پارەدان نەكەن.

 ئەمرۆ سێشەممە، ١٨ی ئابی ٢٠٢٦،  تیمی هەژماری من ڕایگەیاند: فەرمانبەران ئاگادار دەكەنەوە لە ئێستاوە نەچنە بەردەم ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە، چونكە كارمەندان سەرقاڵی پڕكردنەوەی ئامێرەكانن.
ئاماژە بەوەش كراوە، لە كاتی گەیشتنی پارەكانیان لە ڕێگەی كورتەنامەیەكی مۆبایلەوە ئاگادار دەكرێنەوە، پێویست ناكات قەرەباڵغی دروست بكرێت، دوای پڕكردنەوەی ئامێرەكان، ئەوكات بڕۆن بۆ وەرگرتنی مووچاكانتان.
 بەپێی ئامارەكانی پڕۆژەكە، تا ئێستە 950 هەزار كەس تۆمار كراون و هەمان ژمارەی كارتیش دابەش كراوە، بۆ ئەم مەبەستەش 710 ئامێری (ATM) لە 200 شوێنی جیاواز دانراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن