سەدر هەڵمەتی پارە کۆکردنەوەی دەستپێکرد
05:01 - 15/08/2026
زەمەن_هەواڵ
موقتەدا سەدر، هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی پارەی بەناوی، "حەوت گوڵەگەنم" ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە، ١٥ی ئابی ٢٠٢٦، لە بەڵگەنامەیەکدا کە بە دەستوخەتی خۆی نووسیویەتی، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ئاماژەی بەوە کردووە، ئامانج لەم هەڵمەتە پشتیوانیکردنی هەژاران، کەمدەرامەتان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە، سەرباری بەردەوامیدان بە بەرنامەکانی پەروەردە، نەهێشتنی نەخوێندەواری و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری لە عێراقدا.
بەپێی بەڵگەنامەکە، ڕێبەری ڕەوتی سەدر باسی لەوەش کردووە کە هەڵمەتەکە لەسەر بنەمای خێر و سەدەقە دەستی پێکردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە؛ "سەدەقە بەڵا لە عێراق و گەلەکەی دوور دەخاتەوە."