53 کوردستان

بەپەلە.. مووچەی هەرێم لەبەغدا حازرەو تەنها 100 ملیاری ماوە

12:21 - 16/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بەپێی زانیاەییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان دەدات و دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەم هەفتەیەدا دەستپێدەکات.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٦ی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکانی ''زەمەن'' بڕی 750 ملیار دینار لە وەزارەتی دارایی عێراق کۆکراوەتەوە بۆ دابینکردنی مووچەی هەرێم و تەنیا 100 ملیار دیناری دیکە ماوە بۆ تەواوکردنی کۆی تەمویلەکە و پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەینێ بڕیاری ناردنی پارەکە واژۆ بکرێت. 
هاوکات، بڕیارە عێراق بڕی 840 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات دوای ئەوەی پارەی پێویست کۆدەکرێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن