ئەم هەفتەیەدا دیاردەیەکی سروشتی دەگمەن روودەدات
01:19 - 09/08/2026
زەمەن_هەواڵ
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند: دیاردەی خۆرگیرانی تەواو ڕوودەدات و لە چەند وڵاتێکی جیهان بە ڕێژەی سەداسەد ببینرێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی ئابی ٢٠٢٦، دیاردەی خۆرگیرانی تەواو لە وڵاتانی گرینلاند، ئایسلەندا و ئیسپانیا بە ڕێژەی ١٠٠٪ ڕوودەدات و لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئەوروپا و باکووری ڕۆژئاوای ئەفریقاش بە شێوەی نیمچەیی دەبینرێت وماوەی خایاندنی خۆرگیرانە تەواوەکە دوو خولەک و ١٨ چرکە دەبێت.
هاوکات ساڵی داهاتووش دیاردەیەکی دیکەی خۆرگیران عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
سەبارەت بە دیاردەکانی داهاتووش، ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاشکرای کرد، خۆرگیرانی داهاتوو لە (٢ی ئابی ٢٠٢٧) ڕوودەدات، کە بە شێوەی تەواو لە وڵاتانی سعودیە و باکووری ئەفریقا دەبینرێت، هەروەها بە شێوەی نیمچەیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت.