مەسعود بارزانی دوای چەندین ساڵ سەردانی بەغدا دەكات
03:15 - 10/08/2026
زەمەن_هەواڵ
مەسعود بارزانی، سەردانی بەغداد دەکات، ئامانج لە سەردانەکەشی کردنەوەی کەناڵەکانی گفتوگۆ و کەمکردنەوەی بوارەکانی ناکۆکییە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٠ی ئابی ٢٠٢٦، كهناڵی سۆمهریه لهزاری سەرچاوە ئاگادارهكان بڵاویكردهوه، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەچێتە بەغداد و "یەکێک لە هۆکارەکانی سەردانەکەی مهسعود بارزانی بۆ کردنەوەی کەناڵەکانی گفتوگۆ و کەمکردنەوەی بوارەکانی ناکۆکی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستانە، بەتایبەتی لەسەر ئەو بابەتانەی کە پێویستیان بە راوێژی سیاسی زیاتر هەیه".
ئاماژەیان بەوەشکردوە، "گرنگی ئەو سەردانە لە گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی و بەهێزکردنی لێکتێگەیشتنە نیشتمانییەکان لە نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکاندادایە".
هاوکات، دەشڵیت: سەردانەکەی بارزانی بۆ بهغدا دەرفەتێکه بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ، نەک تەنها لە پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر، بەڵکو لە داڕشتنەوەی دیمەنی سیاسی عێراقیش لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوایین سهردانی مهسعود بارزانی سەردانی بەغدادی پایتەخیبۆ بهغدا لە 3ی تەمموزی 2024 به، دوای چەند ساڵێک سەردانی بەغدای کرد، لەو سەردانەدا کۆبونەوەی گرنگی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردە سیاسییەکانی دیكه ئەنجامدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی.