145 کوردستان

تەواوی خزمەتگوزارییەکانی فۆڕمی خۆراک لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە ئەنجام بدە

05:04 - 08/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 حکومەت کار بۆ قۆناغی کۆتایی دەکات کە دەرهێنانی فۆڕمی نوێیە بۆ ئەو خێزانانەی فۆڕمیان نییە و ئێستا هاوڵتیان دەتوانن لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە خزمەتگوزارییەکانی فۆڕمی خۆراک ئەنجام بدەن.
بەپێی زانیارییەکان، ئیتر پێویست بە سەردانی فەرمانگەکان ناکات بۆ ڕاییکردنی کاروباری فۆڕمی خۆراک و هاوڵاتیان دەتوانن لە ماڵەکانی خۆیانەوە و تەنیا لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە گۆڕانکاری لە خێزانەکانیاندا بکەن. ئەم هەنگاوە ئەلیکترۆنییە کۆتایی بە قەرەباڵغی و چاوەڕوانیی زۆری بەردەم فەرمانگەکانی دابەشکردنی خۆراک دەهێنێت.
هەروەها هاوڵاتیان، دەتوانن ناوی منداڵ و ئەو کەسانەی لە دەرەوە گەڕاونەتەوە زیاد بکەن یان ناوی کۆچکردووان بسڕنەوە و گواستنەوەی فۆڕم لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە و لە شارێک بۆ شارێکی تر بە ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت.
ئەم سیستەمە نوێیە ڕێگری دەکات لە فەوتانی بەشەخۆراکی مانگانەی خێزانەکان و مافەکانیان دەپارێزێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن