ئايا چۆن هەرێم دەڕوخێ؟
8/8/2026 1:21:00 PM
ئاریز عەبدوڵا
يەکەم:
کاتێک حزب يان حزبەکانی دەسەڵات پەيامێکی سياسی گونجاو و تايبەتمەنديەکی دياريان نامينێ و گيانی دەستپێشخەری و پێشکەشکردنی نموونەی بەرزی دەوڵەتداريی لە دەست دەدەن و توانای چاکسازيان نامينێ و ئامادەی دەستبەردان و سازش بۆ يەکتر و ميللەتيش نابن، بەلکو بۆ بەرژەوەنديی تايبەت پتر پەنا بۆ بەکارهێنانی توانا ماددی و مەعنەويەکانی دەوڵەت( هەرێم) دەبەن. ئەوکاتيش رۆژ دوای رۆژ بنەماکانی مانەوە دادەڕزێنن و ئەنجاميش قەوارەکە بەسەر سەری خۆياندا کاوڵ دەکەن.
ئايا بۆچی بەم شێوازە دەسەڵات يان هەرێم دەڕوخێ؟
ئەزموونە مێژووييەکان ئەو ڕاستييەيان سەلماندوە، کە هێزە تۆتاليتار و دەست لە کورسی بەرنەداوەکان بە هۆکاری خراپ بەڕێوەبردن، نادادپەرەوری، جياکاری، توندوتيژی، دوورخستنەوەی توانا گەورەکان و بەهێزکردی دەستی کالفام و ناشايستەکان لە ناو دام و دەزگاکان بۆشاييەکی گەورە لە نێوان حزب يان دەستە سەردەستەکەی دەسەڵات و گەڵ دروست دەکەن و ئەنجام بە هۆکاری ناوخۆيی يان دەرەکی بێ، بەهێز يان رەنگە بە رەشەبايەک دەسەڵات و داروبەردی وڵاتەکەش بەسەر يەکدا بڕوخێ. See less