دزییەکی سەیر ئاشکرابوو
03:08 - 27/07/2026
زەمەن_هەواڵ
پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە قاسەیەکیان لە ماڵێک دزیوە و ٧٥ وەرەقە و بڕێک زێری تێدابووە.
ئەمڕۆ دووآشەممە، ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتیەک لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان سکاڵای تۆمار کردوو و پۆلیسی ئاگادارکردەوە کەلەماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار قاسەکەی دزراوە کەبڕێکی زۆر پارەو ئاڵتونی تێدایە، دەست بەجێ دوای لێکۆڵینەوەی ورد و بەدواداچوون بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کەپێکەوە تاوانەکەیان ئەنجامداوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیاندا گیرا کەتاوانەکەیان پێ ئەنجامداوە.
دەشڵێت: لەئێستادا تۆمەتباران دانیان بەتاوانەکەدا ناوە کەبڕی (٧٥٠٠) دۆلار و دەمانچەیەک و چەن پارچە ئاڵتونێکیان لەنێو قاسەی سکاڵاکار دزیوە و لەئێستادا دەست بەسەر کەرەستە دزراوەکاندا گیراوە و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٤٤٣ هەرسێ تۆمەتبار ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە.