بومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویداوە
04:56 - 28/07/2026
زەمەن_هەواڵ
بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی ٧.١ پلە بە پێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند و بەهۆیەوە چەندین کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٦، ئاژانسی كەشناسی ژاپۆن بڵاویكردەوە، بومەلەرزەیەکی بەهێز وڵاتەکەی هەژاندووە، ناوەندی بومەلەرزەكە لە پارێزگای "كوماموتو" بووە و هۆشداری بۆ چەند پارێزگایەكی تر بڵاوكراوەتەوە، مەترسی روودانی تسونامیش دەكرێت، ئەگەرچی تائێستا هیچ چالاكییەكی تسونامی رووینەداوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو ناوچەیەی بومەلەرزەكە گرتییەوە كارگە و كۆمپانیای تێدایە وەك سۆنی و تی ئێس ئێم، كە گەورەترین كۆمپانیای دروستكردنی پارچە ئەلكترۆنییەكانن لە جیهاندا.
هاوکات، كۆمپانیای "كیوشو" بۆ وزەی كارەبایی بڵاویكردەوە، كارەبای نزیكەی 40 هەزار ماڵ بەهۆی بومەلەرزەكەوە پچڕاوە، كۆمپانیایەكی هێڵی ئاسنینیش خزمەتگوزاریی شەمەندەفێری راگرتووە.
تۆڕی تەلەفزیۆنی "تی بی ئێس"یش بڵاویكردەوە، ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك لە ناوەندێكی بازرگانیی گیانیان لەدەستداوە، كە بەهۆی بومەلەرزەكەوە زیانی بەركەوتووە.
سانای تاكایچی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆنیش تۆماركردنی ژمارەیەك بریندار و روخانی باڵەخانە و ئاگركەوتنەوەی لە باشوری رۆژئاوای وڵاتەكەی بەهۆی بومەلەرزەكەوە راگەیاند.