هەڤاڵ ئەبوبەکر: پلانمان هەیە بەنزین بە 850 دینار بگاتە هاوڵاتیان و دەرگای هاوردەکردنمان واڵا کردووە
12:20 - 21/07/2026
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
پارێزگاری سلێمانی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، پابه‌ندین به‌بڕیاری دیاریكردنی
نرخی به‌نزینی حكومی و هه‌ركاتێكیش پێمانگه‌یشت به‌سه‌ر چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌كدا
دابه‌شده‌كرێت و ده‌شڵێت، "بۆ نرخی به‌نزینی نۆرماڵی بازرگانی، پاڵاوگه گه‌وره‌كان
له ژێر چاودێریی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كاندا، ئه‌و نرخه دیاریده‌كه‌ن".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
پارێزگاری سلێمانی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، "بڕیاری دیاریكردنی
نرخی به‌نزینی حكومیی، له سلێمانی، پێشتر و ئێستاش بۆ ئه‌و بڕه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه
دابینكراوه، جێبه‌جێكراوه، ئێستایش پابه‌ندین به‌و بڕیاره‌وه بۆ ئه‌و بڕه‌ی به
فه‌رمیی و دیاریكراوی پێمانده‌گات، دواتر له‌ڕێی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی نه‌وت و
كانزاكانی سلێمانییه‌وه، به‌سه‌ر چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌كدا دابه‌شده‌كرێت و به‌نرخی
فه‌رمیی وه‌ك له بڕیاره‌كه‌دا هاتوه ده‌فرۆشرێت".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو،
بۆ نرخی به‌نزینی نۆرماڵی بازرگانی، پاڵاوگه گه‌وره‌كان له ژێر چاودێریی وه‌زاره‌تی
سامانه سروشتییه‌كاندا، ئه‌و نرخه دیاریده‌كه‌ن، كه بڕی پێویست به‌و نرخه نوێیه
گه‌یشت، به‌زامنكردنی كوالێتیی و زیادكردنی بڕه‌كه‌ی و پاراستنی مافی یاسایی سودی
دارایی به‌نزینخانه‌كان، وابڕیاره به 850 دینار بگات به هاوڵاتیان.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
ده‌شڵێت، "هه‌مولایه‌ك سه‌رپشككراون كه به‌نزین و سوته‌مه‌نیی له ده‌ره‌وه‌ی
هه‌رێمی كوردستانه‌وه به مه‌رج و كوالێتیی سامانه سروشتییه‌كان هاورده‌ی بازاڕه‌كانی
كوردستان و سلێمانیش بكه‌ن و له ژێر چاودێریی لایه‌نه فه‌رمییه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا،
بفرۆشرێن".