بەپەلە.. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نرخی بەنزینی حکومی و بازرگانی جێگیر کرد
04:12 - 20/07/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێم، بڕیارێکی بۆ هەرزانکردنی نرخی بەنزین دەرکرد و دەڵیت هەرکەس گرانتر بیفرۆشێت سزا دەدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٦، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نوسراوێکی فەرمی کو واژووی، کەمال محەمەدی لەسەرە، تێیدا نرخی بەنزینی حکومی و بازرگانی جێگیر کرد و لیترێک بەنزینی نۆرماڵی حکومی بە ٧٥٠ دینارە و هەر کەسێک لیتری لە ٨٥٠ دینار زیاتر بیفرۆشێ سزادەدرێت.