ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و سێ تەوەری گرنگ تاوتوێ دەکات
12:03 - 22/07/2026
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی تەمووزی 2026، ئەنجوومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سێ بڕگەى سەرەکی گفتوگۆ دەکرێن:
1. لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ، بڕیار لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، تایبەت بە لێخۆشبوونی سزای سەرپێچیی هاتوچۆ دەدرێت.
2. راپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا و سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی هەردوو وەزارەتی (کارەبا و سامانە سروشتییەکان) لەم بارەیەوە دەخرێتەروو. هەروەها لەبارەی پێشنیاری داشکاندنی رێژەیەک لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبای هاووڵاتییان بڕیار دەدرێت.
3. گفتوگۆ لەسەر چەند راسپاردەیەکی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، تایبەت بە رێکخستنەوەی مۆڵەتی بێمووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، کە پێشتر بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران رێکخراوە.