47 کوردستان

پێدانی قەرزی حکومی بۆ پڕۆژەی بچوک و مامناوەند دەستپیدەکات

04:40 - 20/07/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 پڕۆژەی گەشانەوە بۆ پاڵپشتی لە بزنسە بچووک و مامناوەندەکان دەستپێبکات، کە زیاتر لە ١٠٠ کەس سوودمەند دەبن و بۆ هەر پڕۆژەیەک بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار تەرخان کراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٦،  ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری قەرزی بچووک لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، لە داهاتوویەکی نزیکدا و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، قۆناغێکی دیکەی پڕۆژەی گەشانەوە بە دەستپێشخەری و دابینکردنی پاڵپشتی دارایی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بزنسە بچووک و مامناوەندەکان دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەمساڵ ١٠٠ کەس بە ئامانج گیراون و بۆ هەر پڕۆژەیەک یان بەشداربوویەک بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار تەرخان دەکرێت. 
راشیگەیاند، ئەمساڵ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پڕۆژەی گەشانەوە بە ئەلیکترۆنی کراوە و هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی "گەشانەوە فۆرم" داواکاری پێشکەش بکەن، کە دواتر هەڵسەنگاندن و وردبینی بۆ پڕۆژەکانیان دەکرێت.
سەبارەت بە مەرجەکانی سوودمەندبوون، ئارام ئەنوەر ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە داواکار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت و تەمەنی لە نێوان ٢١ بۆ ٦٠ ساڵدا بێت، هەروەها دەبێت شوێنی بزنسەکەی لە هەرێمی کوردستان بێت و ژمارەی کارمەندەکانی لە ١٠٠ کەس تێپەڕ نەکات. مەرجێکی دیکەش ئەوەیە کە دەبێت بزنسەکە لایەنی کەم ١٢ مانگ کاری کردبێت و هەر کەسێکیش تەنیا یەکجار مافی پێشکەشکردنی داواکاری هەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن