30 عیراق

فوئاد حوسێن بۆ ئازادكردنی پێنج ماسیگری عێراق چووە كوەیت و ئەمڕۆ ئازاددەكرێن

12:25 - 09/07/2026

زەمەن – هەواڵ

هەفتەی ڕابردوو، پۆلیسی دەریاوانیی کوەیت بەلەمێکی ماسیگرتنی عێراقییان لەگەڵ تاقمێکی 5 (پێنج) کەسی دەستگیرکرد کە خەڵکی شارۆچکەی فاو بوون لە باشووری بەسڕە. ئەم ڕووداوە لە نێوان سنوورە دەریاییەکانی عێراق و کوەیت بەتایبەت لە ناوچەی "خۆر عەبدوڵڵا" ڕوویدا، کە پێشتریش چەندین جار ڕووداوی هاوشێوە بەهۆی نزیکیی ناوچەکانی ماسیگرتن لەو سنوورانەدا دووبارە بووەتەوە.

دوای سەردانێکی فەرمیی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ کوەیت و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، فواد حسێن  ڕایگەیاند، ئەو ماسیگرە عێراقییانەی لە لایەن دەسەڵاتدارانی کوەیتەوە دەستبەسەر کرابوون، ئازادکراون. ئاماژەی بەوەش کردووە کە پاش تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانی تایبەت بە ئازادکردنیان، ماسیگرەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە دەگەنەوە پارێزگای بەسڕە.

لە میانی سەردانە فەرمییەکەی بۆ وڵاتی کوەیت، فوئاد حوسێن داوای ئازادکردنی ماسیگرەکانی لە فەهد یوسف سعود، جێگری یەکەمی سەرۆکوەزیرانی کوەیت کردووە و ئەوانیش ڕەزامەندییان نیشانداوە. وەزیری دەرەوەی عێراق سوپاسی دەسەڵاتدارانی کوەیتی کرد بۆ هەماهەنگییە ئەرێنییەکانیان و جەختی کردەوە، ئەم هەنگاوە نیشانەی قووڵیی پەیوەندییە برایانەی نێوان هەردوو وڵاتە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هاوبەشەکان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن