28 کوردستان

گەیشت.. هەواڵێكی خۆش بۆ خەڵكی سلێمانی

02:10 - 06/07/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەو سێ پەمپەی لە ئەمریکا کڕدرابوون، لە ئێستادا گەیشتوونەتە پڕۆژەی دووی ئاوی دووکان سلێمانی و پێش مانگی هەشت دادەنرێن.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٦ی تەمووزی ٢٠٢٦، ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، بە دانانی ئەو سێ پەمپە دۆخی ئاو ئاسایی دەبێتەوە و پێدانی ئاو لە گەڕەکەکان دەبێتەوە بە سێ ڕۆژ جارێک.
دەشڵێت:  چەند پەمپێکی دیکە کاری چاکسازی بۆ کراوە و لە ماوەیەکی نزیکدا کارەکانیان بەکۆتا دێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن