42 کوردستان

بەپەلە.. عەبدولـلەتیف سەلەفی دادگایی دەکرێت

03:11 - 05/07/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دۆسیەکەی د. عەبدولـلەتیف سەلەفی ڕەوانەی داواکاری گشتی سلێمانی دەکات.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥ـی تەمووزی ٢٠٢٦، بەگوێرەی نووسراوێکی زانکۆی سلێمانی کە وێنەیەکی دەست ''زەمەن'' بەهۆی هەبوونی سزا لە وەزیفەی گشتیدا، بڕیاردراوە دۆسیەکەی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد سەلەفی بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی ڕەوانەی لیژنەی تۆمارکردنی داوای مافی گشتی لە داواکاری گشتی سلێمانی بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا، د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد، تۆمەتبار کرا، بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ خوێندکارە کچەکانیدا و چەند تۆمارێکی دەنگی و ڤیدیۆیی ناوبراو بڵاوکرایەوە.
دواتر لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە، لە زانکۆی سلێمانی پێکهێنراو بڕیاریدا، بە دورخستنەوەی عەبدولـلەتیف ئەحمەد، لە پیشەی مامۆستایەتی زانکۆ.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن