خورشید هەرکی‌و حەیدەری برای دەستگیرکران
11:34 - 05/07/2026
زەمەن -هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوه، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه لەسەر
فەرمانی دادگا، هه‌ریه‌ك لهخورشید ههركىو حه‌یده‌رى براى دەستگیرکراون.
پۆلیس ئاماژه‌ى
بهوهشكردوه، "دەستگیرکردنی ئەو دوکەسە دوای هەبونی سکاڵای هاوڵاتیان دێت لەسەرئەوەی
کە لەماوەی ڕابردودا بونەتە هۆکاری ئاژاوەگێڕی، کێشە، دەستدرێژیکردنەسەر موڵک‌و ماڵی
هاوڵاتیانو موڵکی گشتیی، شەهیدکردنی پێشمەرگەیەکو هاوڵاتییەک، سوتاندنی کەلوپەلی
سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگە، هاندانی خەڵک دژی یاسا، ڕێگری‌کردن لەپڕۆژە حکومییەکانو
هەڕەشەکردن لەژێرخانی ئابوریی لەقەزای خەبات".
پۆلیسی هەولێر
وتویهتى، "هه‌ردوو ئه‌وكه‌سه‌ى ده‌ستگیركراون لەماوەی داهاتودا لەسەر ئەم تۆمەتانە
دادگاییدەکرێنو دڵنیاییش ده‌ده‌ینه هاوڵاتیان کە سەرو ماڵیان پارێزراوەو یاسا سەروەرەو
ڕێگه بەتێکدانی ئاسایش‌و ئارامیی نادرێت".