25 کوردستان

سەبەتەی چوارەمی بەشەخۆراک ئامادەیە

01:54 - 05/07/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند: شەش ماددە بۆ سەبەتەی چوارەمی بەشەخۆراکی مانگانە ئامادەیە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥ـی تەمووزی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی، بڕ و جۆری بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییانیان بۆ سەبەتەی چوارەم بەپێی داتای مانگی حوزەیرانی ساڵی 2024 دیاریکرد و هۆشداریش دەدەنە بریکارەکان لە دابەشکردنی هەر جۆرە خۆراکێکی خراپبوو.

 بەپێی ئاگادارییەک کە ئاراستەی بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک لە بنکەکانی (261 تاکو 292)ی ناو شار و دەرەوەی شار کراوە، پشکی هەر تاکێک بۆ ئەم مانگە پێکهاتووە لە سێ کیلۆگرام برنج، یەک کیلۆگرام شەکر، یەک لیتر زەیت، 500 گرام نیسک، 500 گرام لەتکەنۆک (بەزالیا) و 400 گرام دۆشاوی تەماتە.

لە ئاگادارییەکەدا جەخت کراوەتەوە کە پێویستە بریکارەکان لە کاتی دابەشکردنەکەدا ڕەچاوی کوالێتیی ماددە خۆراکییەکان بکەن. هەروەها ڕێنمایی دراوە کە هەر ماددەیەک دەرکەوت خراپە و بەکەڵکی خواردن نایەت، بەهیچ شێوەیەک بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش نەکرێت و لە ماوەی سێ ڕۆژدا کۆمپانیای خۆراکی لێ ئاگادار بکرێتەوە بەمەبەستی گۆڕینی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن