22 کوردستان

مژدە بۆ بازرگانان و پیشەوەران

03:11 - 31/05/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر رایگەیاند: بەهۆی قەیرانی دارایی و ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی کارگە و کارخانەکان بوونەتەوە، بەشێک لە پیشەوەران نەیانتوانیوە ناسنامەکانیان تازە بکەنەوە و لێخۆشبوونیان بۆ دەرکراوە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٦، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر رایگەیاند: ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە بەهۆی قەیرانی دارایی و ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی کارگە و کارخانەکان بوونەتەوە، بەشێک لە پیشەوەران نەیانتوانیوە ناسنامەکانیان تازە بکەنەوە. بۆیە لەپێناو هاوکاریکردنیان، بڕیاردرا لێخۆشبوونێکی گشتی بۆ سەرجەم بازرگانان و پیشەوەران لە هەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان دەربکرێت، کە سەرجەم سێکتەرەکان دەگرێتەوە و ئاسانکارییەکی گەورە بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان دابین دەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکە بەمشێوەیەیە، کە تەنها کرێی دوو ساڵی کۆتایی لە بازرگانان وەربگیرێت و ساڵەکانی پێشتر بە تەواوی لێخۆشبوونیان بۆ بکرێت.
ئەم بڕیارە لە ڕێکەوتی 1ـی 6ـی 2026ـەوە بە فەرمی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها کارکردن پێی تا ڕێکەوتی 31ـی 12ـی 2026 بەردەوام دەبێت، ئەمەش دەرفەتێکی باش دەداتە کاسبکاران بۆ سوودمەندبوون لەم بڕیارە.
لە بڕیارەکەدا هۆشداریی توند دراوە بەو کەسانەی دەیانەوێت سوودمەند بن؛ هەر بازرگانێک تا کۆتایی ئەو مۆڵەتەی دیاریکراوە کە 31ـی 12ـی 2026ـە، سەردانی ژوورە بازرگانییەکان نەکات بۆ دووپاتکردنەوەی ئەندامێتی و تازەکردنەوەی ناسنامەکەی، ئەوا بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان، مافی ئەندامبوونی بە تەواوی نامێنێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن