وەرزی نوێی عومرە دەستپێدەکات
02:49 - 31/05/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودییە، ڕایگەیاند: لەمڕۆوە دەست بە پێدانی ڤیزا و پێشوازیکردن لە عومرەکاران دەکرێت و وەرزی نوێی عومرە بۆ ساڵی 1448ی کۆچی دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٦، وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودییە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی وەرزی نوێی عومرە بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دەرکردنی ڤیزا و هاتنە ناوەوە بۆ عەرەبستانی سعوودی بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی عومرە، لە ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٤ی زولحیجەی ١٤٤٨ی کۆچی دەست پێ دەکات.
ئاماژە بەوەشدراوە، دەرکردنی مۆڵەتی عومرە و دەستپێکردنی ڕێگەدان بە عومرەکاران بۆ چوونە ناو شاری مەککەی پیرۆز، لە سبەینێ دووشەممە، ١٥ی زولحیجەوە دەبێت.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە ڕوونیشی کردووەتەوە، سەرجەم کارەکانی تایبەت بە دەرکردنی مۆڵەت و ڕێکارە فەرمییەکان، تەنها لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی (Nusuk)ەوە ئەنجام دەدرێن.