حکومەت رێورەسمێکی تایبەت بۆ پڕبوونی بێڵماوسەکەی دوکان رێکدەخات
01:36 - 31/05/2026
زەمەن - هەواڵ
سەرێژبونی ئاو لە لێوارى بێڵماوسەکەدایە چاوەڕوان دەکرێت بەهۆى ئەوەى ڕۆژانەى بڕێکى زۆر ئاو دەڕژێتە بەنداوەکەوە سەرڕێژ بکات.
هیوا عەلى، وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، سەرڕێژبوونى بەنداوى دووکان لە ئانوساتدایە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژێکى کەمدا ڕووبدات و وتیشى، "سەرڕێژبوونەکە چەند ئاماژەیەکى گرنگى تێدایە، لەوانە نەمانى وشکەساڵى، کۆگاکردنى ئاوى پێویست و گرەنتى ئاسایشى ئاو".
وتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وتى "ئەمە وا دەکات سەرڕێژبوونەکە تەنیا ڕووداوێکى ئاسایى نەبێت و بەڵکو ببێتە پرسێکى نیشتمانى، هەربۆیە وەزارەت کار بۆ ئەوە دەکات ڕێوڕەسمى تایبەت ڕێکبخات و تێیدا داتاى نوێ لەبارەى ئاوى کوردستان بخرێتەڕوو".