پارتی: دەستپێشخەریمان پێیەو سەردانی لایەنەکان دەکەین
01:38 - 31/05/2026
زەمەن - هەواڵ
ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبەکەی راگه‌یاندووە، پارتی پابه‌نده به هه‌ر رێنمایی و فه‌رمانێك له‌لایه‌ن بارزانییەوە بدرێت، هه‌رچی پێویستبێت ده‌یكات بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییەكه‌ی.
وتیشی: لەم رۆژانەدا ده‌ست به دانوستان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و قه‌یرانه سیاسییه بێنین كه ماوه‌یه‌كی زۆره بەرۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووەته‌وه.
باسی لەوەشکردووە، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه‌كانيان چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن، پارتی زه‌مینه‌سازی ده‌كات و ڕێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ دروستكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانی، رۆژانی داهاتوو پێشهاتی نوێ ده‌بن