غاز بەبێ فۆڕمی خۆراک دابەش دەکرێت
01:41 - 31/05/2026
زەمەن_هەواڵ
لیژنە هاوبەشەکان دڵنیایی دەدەنە هاولاتیان کە کێشەی کەمی غازی ماڵان نەماوە و پێویست بە وەرگرتنی فۆڕم ناکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٦، عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی غاز لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بڕی پێویستی گازی ماڵان بەردەستە و هاولاتیان دەتوانن لە هەر شوێن و کاتێکدا بتڵەکانیان پڕبکەنەوەو مەرجی وەرگرتنی کۆبونی خۆراکیش نەماوە.
وتیشی: نرخی هەر بتڵێک غاز (٨) هەزار و (٥٠٠) دینارە و لەکاتی وەرگرتنی پارەی زیاتر لەلایەن وەکیلەکانەوە، هاولاتیان دەتوانن لە ڕێگەی ژمارەی سکاڵاوە (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧) سکاڵا بکەن و ڕێکاری یاسایی لەگەڵ سەرپێچیکاران دەگرینە بەر.