بەپەلە.. مووچەی مانگی شەشی خانەنشینان دابەشدەکرێت
02:32 - 25/05/2026
زەمەن_هەواڵ
دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، مووچەی مانگی (حوزەیران)ی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دەستپێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٦، دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند: لەڕێگەی ئامرازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە دەستیان بە دابەشکردنی پارەکە کردووە، دەستەی خانەنشینی داوا لە خانەنشینان دەکات، دوای گەیشتنی نامەی ئەلیکترۆنی بۆ مۆبایلەکانیان، سەردانی بانکەکان و بنکەکانی وەرگرتنی پارە بکەن.
هاوکات،ئەحمەد موسەوی، سەرۆکی دەستەی چاوێریی کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەهۆی هاتنی جەژنی قوربانەوە، پێش وادەی خۆی دەستیان کردووە بە دابەشکردنی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی و بەپێی ئامارەکان، زیاتر لە ٤٤٠ ملیار دینار بەسەر دوو ملیۆن و ٥٣ هەزار خێزان لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق (جگە لە هەرێمی کوردستان) دابەش دەکرێت.