تەندروستی سلێمانی خرایە ئامادەباشییەوە
03:43 - 25/05/2026
زەمەن_هەواڵ
تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: بۆ ڕۆژانی جەژن، سەرجەم نەخۆشخانە و فریاکەوتنەکانیان وە سەنتەرەكانی چارەسەری شێرپەنجە و شوشتنی گورچیلە و تیمەكانی چاودێری تەندروستی لە کاردا دەبن.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان سەرجەم نەخۆشخانە و فریاکەوتنەکانیان سەنتەرەكانی چارەسەری شێرپەنجە و شوشتنی گورچیلە و تیمەكانی چاودێری تەندروستی بەردەوام دەبن لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بە شێوەی ئێشكگریی.
دەشڵێت: هاوكات تیمە تەندروستیەكان لە ڕۆژانی پێش جەژن و ڕۆژانی جەژن لەناو بازاڕەكان و شوێنە گەشتیارییەكان و سەیرانگاكان و ناوچە جیاجیاكان جێگیر دەبن و ئامادەییان دەبێت بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشكەشی هاووڵاتییان بكەن و بەهانایانەوە بچن.
هاووڵاتییان دەتوانن لەكاتی پێویست و هەر ڕووداوێكی نەخوازراو پەیوەندی بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 یاخود ژمارە مۆبایلی (07701949090-07701949191) بكەن بۆ ئەوەی تیمەكانی تەندروستی بەهانایانەوە بچن.