بەپەلە .. لەشەڕی دوو بنەمالەدا ٧ کەس برینداربوون
01:15 - 17/05/2026
زەمەن - هەواڵ
لە گوندێکی ئاکرێ شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو و بەهۆیەوە 7 کەس برینداربوون، پۆلیسیش بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە چەند کەسێکی لە هەردوو لایەن دەستگیر کردووە.
شەڕەکە لە گوندی گوندکی سەر بە قەزای ئاکرێ لەنێوان دوو بنەماڵەی دراوسێدا ڕوویداوە. هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یەکێک لە ماڵەکان ویستوویەتی چاڵی پیسایی (ئاوەڕۆ) لێبدات، بەڵام ماڵەکەی دیکە ڕێگرییان لێکردووە و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی دەمەقاڵی و پاشان پەیدابوونی گرژی لەنێوانیاندا.
لە کاتی پێکدادانەکەدا دار و بەرد بەکارهێنراوە و لە ئەنجامدا 7 کەس لە هەردوو لایەن بریندار بوون. سەرجەم بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ.