183 کوردستان

رۆژی شەممە خۆڵبارینەكە دەگاتە هەرێمی کوردستان

01:13 - 14/05/2026

زەمەن - هەواڵ

 کەشناسیی عێراق رایگەیاند سبەی هەینی عێراق رووبەڕووی شەپۆلێکی خۆڵبارین دەبێتەوە کە لە هەندێک ناوچەدا چڕییەکەی زۆر دەبێت.

 بەپێی راپۆرتی كەشناسی؛ ناوچەکانی رۆژئاوا، ناوەڕاست و باشووری رۆژئاوای عێراق دەکەونە ژێر کاریگەریی ئەم شەپۆلە و چڕییەکەی لەنێوان مامناوەند بۆ چڕ دەبێت.

دەستەی کەشناسیی عێراق داوا لە هاووڵاتییان، بەتایبەتی شوفێرانی رێگاکانی دەرەوە و ئەوانەی نەخۆشیی رەبوو و هەستیارییان هەیە دەکات، رێکاری پێویست بگرنەبەر و ئاگاداری کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە بن.

لەلایەكی ترەوە كەشناسی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد كە ناوچەكەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی بای رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای عێراق، کە لەگەڵ خۆیدا تەپوتۆز هەڵدەگرێت. کاریگەرییەکەی زیاتر رۆژی شەممە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکووک."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن