بانگخواز سۆران عەبدولکەریم: سوپاس بۆ خوا شێرپەنجەم نییە
02:13 - 16/05/2026
زەمەن - هەواڵ
مامۆستا و بانگخواز سۆران عەبدولکەریم، لە بارەی نەخۆشییەکەی بێدەنگی شکاند و بۆ یەکەمجارە باسی جۆری نەخۆشییەکەی دەکات، دەشڵێت، لێرە چاک نەبم پێشنیازی چەند دکتۆرێکیان لە ئوردن و تورکیا بۆ کردووم، ئاشکراشیدەکات کە ئەو شێرپەنجەی نیە و لە پشکنینیش بەردەوامە.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
نە خۆشێکەی من چییە ، بۆ چی ناتوانم قسە بکەم؟
بسم الله الرحمن الرحيم
ئەم برایەتان لە ئێوارەی ڕۆژی جەژنەوە لە پڕ قوڕگم توشی ئازارێکی زۆر قورس بوو، ئازارەکەم بە شێوەیەک بوو، وەک بڵێی پارچەیە ئاگرە قوڕگم ئەسوتێنێ، زۆر گوێم نەداپێی تەنها حەپی ئلتیهاب و ئازارم بە کار ئەهێنا، ئەوە بوو بۆ هەر شەوی جەژن بەسەیارەی خۆمان سەفەری عومرەم کرد، ئەو 10 ڕۆژەی لە عومرە بووم وە تا هاتمەوە، ئازارم بە هیچ ئازار شکێنێ ناشکا.
کە هاتمەوە کوردوستان سەردارنی چەندین دکتۆری باشم کرد، سەرەتا دکتۆر (ئەیوب باقر) خوا بیپارێزێت دوو جار نازووری بۆکردم هیچ دەرنەکەوت، پاشان تیشکی CT SCAN یان بۆ کردم، لێرەدا دکتۆرەکان هەستیان بە گرفتێ کرد لە لای ڕاستی قوڕگم دروست بووبێ، پاشان تیشکی سۆنەر Neck Doppler ultrasound بۆ کردم، زياتر ئەم پشکنینە بۆ دەماری مل ئەکرێت، ئاخر پشکنین MRl یان بۆ کردم ، لەم پشکنینە دەرکەوت توشی هەوکردنی کڕکڕاگە (Chondritis) و ئەستووربوون (Edema) لە لای ڕاستی ئەو کڕکڕاگەیەدا هەیە کە پێی دەوترێت “کڕکڕاگەی دەرەقی، ئەوەی تا ئێستا هەیە الحمد للە نیشانەی خراپی وەک ژێرپەجەم نییە.
دوای ئەوەی هەموو شت لە پشکنینەکان بەم جۆرە ڕوون بۆوە، کردمیانە سەر جارەسەر و علاج… پیان ڕاگەیاندم کە نابێت قسە بکەیت تا ئەوکاتەی باش دەبیت، من هەموو ڕێنمایەکانم جوان جێ بە جێ کرد، لە ئێستادا الحمد للە ئازارم کەمترە، بەڵام ناتوانم قسە بکەم دەنگم بە حاڵ دەردێت، ئەمڕۆش لەسەر راسپاردەی کاک دکتۆر عبدالواحد و ستافەکەی پشکنینێکی ترم بۆ دەکەن، چاوەرێی رەحمی خوای گەورەم، ئەگەریش لێرە چارە نەکرێم پێشنیازی چەند دکتۆرێکیان بۆ کردووم لە (ئوردن) و (تورکیا) بەڵام من گومانی باشم بە اللە هەیە کە ئەم ئازار و ناڕەحەتی قسە نەکردنەم نەهێڵێت و شیفام بدات..
سوپاس و دەست خۆشی:
خوشکان و برایانم : بە خوا ئێستا کە ئەنوسم بە چاوی فرمێسک و گریانەوە ئەنوسم :
سوپاسی گەورە و بچوکتان ئەکەم، کە لە خەمی مندا بوون، بە خوا من چاکەی ئێوەم پێ نادرێتەوە… سوپاس بۆ ئەوەی بە پۆستێک یان کۆمێنتێک بەشدار بووە لەم خەمەی مندا.. دەستی ئەو پیر و بە تەمەنانە ماچ ئەکەم کە بە فرمێسکەوە ئەهاتن دوعایان بۆ ئەکردم..
سوپاس بۆ ئەو هەموو دکتۆر و خەستەخانانەی دەرگایان بۆ کردمەوە.. بە خوا ناو و کەسایەتیێکان هێندە زۆرن ناتوانم ناوی هەموویان بهێنم.. سوپاسی گەورە و بچوکتان ئەکەم قوربانی هەمووتان بم، تخوا گەردنم ئازاد بکەن، ئەگەر بچوکترین خەم و خەفەتتان بۆم خواردووە، ئێوە منتان قەرزباری خۆتان کرد، تا ئەو ڕۆژەی ئەمرم خەمخۆریی ئێوەم لە چاودا دەبێت.
براتان: سۆران عبدالكريم
16/5/2026 سلێمانی