35 ئابوری

ترەمپ ئاگری لە نەوت بەردا و زێڕی هاڕە پێكرد

05:13 - 11/05/2026

زەمەن - هەواڵ

 

ئومێد قەرەداغی، مامۆستای ئابووری لە زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هێرش و وەڵامەکانی ئێرانی بە “قبووڵنەکراو” وەسف کرد، بازاڕەکانی جیهان تووشی شڵەژان بوون.

وتیشی، “نرخی نەوت بازدانێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی؛ بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 3.5% بەرزبووەوە و گەیشتە 104 دۆلار و 80 سەنت”.

ڕوونیشی كردەوە، لە بەرامبەردا وەک چاوەڕێ دەکرێ‌، نرخی زێڕ ڕووی لە دابەزین کرد و هەر ئۆنسەیەک 40 دۆلار لێبووەوە، بەو هۆیەشەوە نرخەکەی بۆ 2674 دۆلار دابەزی.

لە بازاڕی زێڕنگەرانی هەولێر، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 11ی ئایار، مسقاڵێك زێڕی عەیار 24 دابەزیوە بۆ ملیۆنێك و 141 هەزار و عەیاری 21 بە 993 هەزار و عەیاری 18 بە 855 هەزار دینارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن