ههوایهكى فێنکو بارانبارین ڕوو لهههرێم دهكاتهوه
01:18 - 10/05/2026
زەمەن_هەواڵ
لەناوەڕاستی ئەم مانگەوە گۆڕانکاریی بەرچاو ڕودەداتو شەپۆلێکی فێنک، بارانبارینو خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەمەش پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لەڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بەڕەوشی کەشوهەوا ئاشکرایکرد، لەڕۆژانی 12و 13ی ئەم مانگەدا، بەهۆی هاتنی هەوایەکی گەرم لەباشورەوەو تێکەڵبونی لەگەڵ حەوزێکی ساردی سەرەوە، ئەگەری دروستبونی هەورەبروسکەی وشک یان نمەباران لەچەند ناوچەیەکی جیاجیا هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەو دوو ڕۆژەدا کەشێکی گەرم باڵادەست دەبێتو تا کۆتایی ئەم هەفتەیە دەمێنێتەوە.
ئهوهشى وتوه، "لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو و لە16ی مانگەوە، بارستە هەوایەکی فێنک لەدەریای ناوەڕاستەوە ڕوو لەناوچەکە دەکات، لەم قۆناغەدا پلەکانی گەرما نزمدەبنەوەو کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت کە ئەگەری دروستبونی تاوەبارانی مامناوەندو هەورەبروسکەی چالاکی لێدەکەوێتەوەو لەهەندێک شوێنیش بڕی بارانەکە زیاتر دەبێت".
لەبەشێکی دیکەی پێشبینییەکانیدا هۆشداریداوە لەدروستبونی خۆڵبارین لەگەڵ شەپۆلە فێنکەکەداو دەڵێت، "بەهۆی ئەوەی هەواکە ساردەو پێشتر ناوچەکە گەرم بوە، تێپەڕبونی ئەو بارستە هەوایە بەسەر ڕوە گەرمەکاندا دەبێتە هۆی خێرابونی با و بەرزبونەوەی تۆزو خۆڵ لەبیابانەکانی ڕۆژئاوای عێراقەوە بەئاراستەی ناوچەکانمان".
ئاراس جەبار ئەوەشیخستەڕوو، قۆناغی سێیەمی گۆڕانکارییەکان لە 20ی مانگەوە دەستپێدەکات بەهاتنی بارستە هەوایەکی دیکەی فێنک، کە بەهەمانشێوە خۆڵبارین، بارانو نزمبونەوەی پلەکانی گەرمای لەگەڵدا دەبێت.
جەختی لەوەشکردوەتەوە، بەگشتیی لەنێوان ڕۆژانی 16 بۆ 23ی ئەم مانگە، کەشوهەوا بۆ ئەمکاتەی ساڵ فێنکتر دەبێت لەئاسایی.