لەبەریتانیا; هەرزەکارێكی كورد بەئۆتۆمبێل هێرش دەكاتە سەر گەنجێكی ئەفغانی
02:40 - 09/05/2026
زەمەن_هەواڵ
كاوە ڕەش/ بەریتانیا
هەرزەکارێكی كورد، بەناوی، (ب،ع) تەمەن ١٩ ساڵ، بەهۆی هێرشكردنە سەر گەنجێكی ئەفغانی و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ زیندانی کرا.
کوردەكە لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەی تەمەنی ١٨ ساڵ بووە، وەبەئەنقەست بەئۆتۆمبێلەکەی كەجۆری (بی ئێم دەبلیو)، بووە، گەنجە ئەفغانییەکە دەكات بەژێرەوە لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا لەسەر ڕێگای کۆلێج لەشاری شێڵتۆندا ، پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە لەباسفۆرد فڕێ بدات.
بەهۆی بەكارهێنانی ئۆتۆمبیلەكەی وەك چەكێك بۆ هێرش كردن، قوربانییەکە، لەچەندین شوێنی جەستیەوە بەسەختی تووشی پێكان دەبێت، كەئەمەش كاریگەری كردتۆتە سەر مێشك هۆكاری کەمبوونەوەی بینین و تێکچوونی مێشکی، لەو كاتەشدا یەکەیەکی وابەستەیی بەرزدا چارەسەری پزیشكی بۆ کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی لێكۆڵینەوەو مێدیاكان، هۆكاری هێرشكردنە سەر ئەو گەنجە ئەفغانیە، لەلایەن ئەو هەرزكارە كوردە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كەتۆمەتبارەکە، پەسەندی نەکردووە کە قوربانییەکە پەیوەندی لەگەڵ خوشکەکەیدا هەبێت.
(ب،ع)، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کەبەهۆی شۆفێریكردن و هێرشی مەترسیدارەوە، قوربانیەكەی بە سەختی بریندار كردوە.
دوای لێكۆڵینەوەو دادگایی كردنێكی درێژخایەن، (ب،ع) لەدادگای تاجی ستۆک ئۆن ترێنت; ماوەی دەساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا. هەروەها لەگەڵ ئەوەش، بڕیاری قەدەغەکردنی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی، بۆ ماوەی ١٤٠ مانگ بۆ زیادكراوە، بڕیارێكی دیكەیدادگاش ئەوەیە، دوای ئازادكردنی دەبێت خۆی بەدوور بگرێت لەنزیك بوونەوە لەقوربانییەکە.