لە دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق دادگاییكردنی عەجاج دەستیپێکرد
01:45 - 07/05/2026
زەمەن هەواڵ
ئەمڕۆ یەكەم دانیشتنی
دادگاییكردنی عەجاج دەستپێدەكات و كەسوكار و شایەتحاڵانی ئەنفالیش چاوەڕوانن سزایەكی
توندی بەسەردا بسەپێنرێت.
دوای كۆكردنەوەی
سەدان بەڵگە و وەرگرتنی سكاڵا لە شایەتحاڵانی ئەنفال، ئەمڕۆ یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی
عەجاج ئەحمەد حەردان تكریتی ناسراو بە جەلادەكەی نوگرەسەلمان لە دادگای باڵای
تاوانەكان لە بەغداد دەستیپێکرد.
زیاتر لە 250 سكاڵا لەلایەن كەسوكاری ئەنفالەوە
لەسەر عەجاج تۆماركراوە و 17 شایەتحاڵ و ژمارەیەك لە كەسوكاری ئەنفال لە دانیشتنەكەدا
ئامادە دەبن و وتەیان لێ وەردەگیرێت.
چاوەڕوان دەكرێت
هەر ئەمڕۆ دادگاییكردنەكە كۆتایی پێ بهێنرێت و دادگا بڕیاری سزادانی عەجاج دەربكات.
دیلمان لەتیف
پارێزەری سكاڵاكارانی دۆسیەی عەجاج رایگەیاند، شاناز چاوەڕێش دەكەن دادگا بڕیاری لە
سێدارەدان بۆ عەجاج دەربكات.