7 عیراق

هەوالێکی ناخۆش.. عێراق پارەی گەنمی جوتیارانی کەم کردەوە

03:07 - 09/05/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نرخی یەک تۆن گەنم لە ٨٥٠ هەزار دینارەوە بۆ ٧٠٠ هەزار دینار کەمکراوەتەوە.

 ئەمڕۆ شەممە، ٩ی ئایاری ٢٠٢٦، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری کەمکردنەوەی پارەی گەنمی جوتیارانی دا و بەرهەمی گەنمی ئەو جوتیارانەی زەویەکانیان لەدەرەوەی پلانی کشتوکاڵیە بۆ هەر تۆنێک گەنم سایلۆکان  ٥٠٠ هەزار دینار بە جوتیاران دەدەن، کەئەمەش کاریگەری خراپ لەسەر جوتیارانی کورد دروست دەکات، بەوپێیە بەشێکی زۆری زەوی جوتیارانی کوردی ناوچە کێشە لەسەرەکان بەهۆی کێشەی موڵکداریەوە دەکەونە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵیەوە.

هاوکات، ئەو بڕیارەی حکومەتی عێراق جوتیارانی نیگەرانکردوە و بریاریشە سبەی لەگۆڕەپانی تەحریری بەغداد جوتیارانی عێراق بۆ دووهەمجار خۆپشاندانی فراوان ئەنجام بدەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن