لیستی مووچەی مانگی ئایار کارا کرا
02:36 - 09/05/2026
زەمەن_هەواڵ
سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی ئایار بە سیستمی پەیڕۆڵ، لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کاراکراوە.
ئەمڕۆ شەممە، یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی، ئاشکرایکرد، لیستەکە بە هەمان ڕێکار و ڕێنمایی مانگی ڕابردوو ئامادە دەکرێت، لەگەڵ چەند تێبینییەک، کە تایبەتن بە خەرجکردنی دەرماڵە، بڕیارە لە پێنج بۆ ١٠ ڕۆژدا لیستەکە ئامادەبکرێت.