عەلی زەیدی لە نێوان چاکسازیی بانکی و هاوسەنگیی تاران-واشنتۆن
5/7/2026 1:32:00 PM
سەرکۆ یونس
ئاییندەی سیاسی و ئابووریی عێراق لە قۆناغی
داهاتوودا، تەنها بەند نییە بە سەقامگیریی ئەمنی، بەڵکو پەیوەستە بە توانای سەرۆک
وەزیرانی داهاتوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە داراییە قووڵانەی کە ساڵانێکە بەرۆکی
وڵاتی گرتووە. عەلی زەیدی کە وەک کاندیدێکی گەنج و شارەزا لە کەرتی داراییدا دەردەکەوێت،
ڕێگایەکی ئاسانی لەپێش نییە؛ ئەو دەبێت لەناو "کێڵگەی مین"ی ئابوورییەکدا
ڕێ بکات کە هەر هەنگاوێکی نادروست تێیدا، شکستی کابینەکەی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
یەکەمین و گەورەترین ئاڵەنگاریی بەردەم زەیدی، ڕزگارکردنی
عێراقە لە "نەفرەتی نەوت". پشتبەستنی 90%ی داهات بە نەوتی خاو، ئابووریی
وڵاتی خستووەتە دۆخێکی مەترسیدارەوە. هەر دابەزینێکی نرخی نەوت، یەکسانە بە کورتهێنانی
مووچە و ناسەقامگیریی کۆمەڵایەتی. لێرەدا ئەرکی زەیدی تەنها بەڕێوەبردن نییە، بەڵکو
داڕشتنی ستراتیژییەکی جیددییە بۆ بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتوگوزار
وەک جێگرەوەی نەوت.
لە لایەکی ترەوە، پرسی "نەختینە" و
فاکتەری ئەمریکا (بەتایبەت لە سەردەمی ترەمپدا) گەورەترین تاقیکردنەوەی دیپلۆماسیی
ئابووریی زەیدی دەبێت. کۆنتڕۆڵی واشنتۆن بەسەر مەزادی دراو و سزاکانی سەر بانکەکان،
وای کردووە زەیدی پێویستی بە "گڵۆپی سەوزی" بانكی یهدهگی فیدراڵی بێت.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ترەمپ دەکرێت سەرەتایەک بێت بۆ ئاسانکاریی دارایی، بەڵام
مەرجی ئەمریکا ڕوونە: بڕینی دەستی سپیکردنەوەی پارە و دوورکەوتنەوە لە گروپە چەکدارەکان.
ههرچهنده دوای پهیوهندییه تهلهفونییهكه، ئهمریكا گوژمهیهكی گهورهی
دۆلاری بۆ عێراق ناردووه.
لەم نێوەندەدا، هاوسەنگیی نێوان تاران و واشنتۆن
قورسترین ئەرکە. عێراق لە کەرتی وزەدا "بارمتەی ئێران"ە و بەبێ غازی
تاران کارەبای وڵات ئیفلیج دەبێت. زەیدی دەبێت واشنتۆن ڕازی بکات کە عێراق پێویستی
بەم پەیوەندییە هەیە، ههرچهنده بۆ چهندینجار بهغدا ئاگاداركراوهتهوه نابێت
غازی ئێرانی بهكاربهێنێت و پیویسته پهله بكات له بهرههمهینانی غازی كێڵگه
نهوتییهكانی خۆی بۆ بهكاربردنی وێستگهكانی كارهبا. لە هەمانکاتدا تاران دڵنیا
بکاتەوە کە خاکی عێراق نابێتە هەڕەشە بۆیان. ئەم "ڕۆیشتنە لەسەر پەت" تەنها
بە "دیپلۆماسیی بێلایەنی ئەرێنی" و خێراکردنی پڕۆژەکانی سەربەخۆیی وزە سەرکەوتوو
دەبێت.
دۆسیەی هەرێمی کوردستان و "گرێ کوێرەی"
شایستە داراییەکان، ئاڵەنگارییەکی تری ناوخۆییە. زەیدی دەبێت لە مۆدێلی "پارە
بەرامبەر نەوت" تێپەڕێت و بەرەو "هاوبەشیی ستراتیژی" هەنگاو بنێت.
تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز و جیاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە ململانێ سیاسییەکان،
کلیلی سەقامگیریی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایە. ههرچهنده هێشتا كابینهكهی
زهیدی پێكنههینراوه، بهڵام وادهردهكهوێت ههموو لایهك پاڵپشتی زهیدی بكهن
بۆ چارهسهركردنی كیشه و ئاڵهنگارییهكان.
لەکۆتاییدا، سەرکەوتنی عەلی زەیدی لەوەدایە کە
بتوانێت عێراق لە وڵاتێکی "گوماناوی" لە ڕووی داراییەوە، بگۆڕێت بۆ ژینگەیەکی
ئارام بۆ وەبەرهێنان. ئەرکی ئەو تەنها گۆڕینی دەموچاوەکان نییە، بەڵکو ئەنجامدانی
"شۆڕشێکی بانکی" و چاکسازییەکی بوێرانەیە لە پەیكەری ئابووریی عێراقدا.